ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵی عێراق لەبارەی کەرتى نەوت و غازى هەرێم تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:
لە بڕگەى یەکەمدا، لەلایەن سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانەوە پوختەى سەردانى شاندى حکومەت بۆ وڵاتى قەتەڕ و کۆنگرەى ئاسایشى میونشن، دەخرێتەڕوو.
لە تەوەرى دووەمدا، ئەنجومەنى وەزیران دواین بریارى دادگاى فیدڕاڵى سەبارەت بە کەرتى نەوت و غازى هەرێمى کوردستان، تاوتوێ دەکات کە ئەم بابەتەیان لەلایەن لیژنەیەکى راسپێردراوەوە دەخرێتەڕوو.
لە کۆتا بڕگەى کۆبونەوەکەش، رەشنوسى رۆژمێرى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان -عێراق، کە لەلایەن لیژنەی پێکهاتوو بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و سەرپەرشتى وەزیرى کشتوکاڵ، ئامادەکراوە.