پێش ساڵێک و حه‌وت مانگ چاره‌سه‌رکردنی له پێشکه‌وتوترین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا، مه‌لا عه‌لی که‌ڵه‌که ده‌ڵێت" زاکیره‌ی مام جه‌لال به پێنج مانگ چاکده‌که‌مه‌وه".
مه‌لا که‌ڵه‌ک که به قسه‌ی خۆی لەڕێی قورئان و فەرموودەی پێغەمبەرەوە دەتوانێ کاری پزیشکی بکات، له په‌یجی تیبه‌تی خۆی ده‌ڵێت" پێشتر لەم پەیجەوە بڵاوم کردبوویەوە کە ئامادەم چارەسەری بەڕێز مام جەلال بکەم بەئیزنی خوا لە پیناوی خوا لە ماوەی پینچ مانگ چارەی دەکەم بەڵام قسمەتی خوا وابوو رێکنەکەوێ و بردیانە ئەڵمانیا و پارەیەکی زۆریان خەرج کرد".
مه‌لا که‌ڵه‌ک که تاڵه‌بانی له نه‌خۆشیه‌کیدا نه‌بینیوه ده‌ڵێت" تاڵه‌بانی ئێستاش زاکیرەی نەھاتووتەوە سەرخۆی بەتەواوی چونکە جەڵتە لە میشک و دڵی دایە، نەزیفی کردووە، میشک و دڵی تووشی بیرچوونەوە دەکات، لایەکی جەستەی سستە، چارەسەری تەواویان بۆ نەکردووە پزیشکەکان لە ئەڵمانیا".
ئه‌و ئاماده‌یه بەبێ بەرانبەر لە پێناوی خوا بۆ" ماوەی پێنچ مانگ چارەسەر دەکه‌م".