پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، تەرمی هاوڵاتییەكی دیكەی لافاوەكەی ناحیەی دارەتووی شاری هەولێر كە گیانی لەدەستدابوو دۆزرایەوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، ئەوەی هێزەكانیان لە بوونی تەرمێك لە بەستی دارەتوو ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت هاوڵاتییەك بەناوی (عومران صادق ئیسماعیل) كە باری دەروونی تەواو نەبووە، 37 ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی لافاوەكەی دارەتوو خنكاوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری بنكەی پۆلیسی دارەتوو و بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس كرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی بكرێت و دواتر ڕادەستی خانەوادەكەی بكرێتەوە.