بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی
چەمچەماڵ-سەنگاو کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی
شوبات، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی
پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێک لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک گوندی
قەرەتامۆر، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون .
وتیشی " ئەو
کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٤٠ ساڵە و دوای رێککارەکان تەرمەکەی رەوانەی
پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت و بریندارەکانیش لەژێر چاودێریدان ".