وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە نەوت لە سنووری قەزاكانی دوكان و چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی دابەش دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوەێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، سبەینێ نەوت لە قەزای دوكان و سنوری قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دابەش دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ هەرماڵێك بڕی 200 لیتر بەنرخی 55 هەزار دینار دەبێت.
ماوەی سێ هەفتەی ماوە بۆ كۆتاییهاتنی وەرزی زستان، بەڵام تائێستا بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان نەوتیان وەرنەگرتووە.