وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە،
پێنج پێشمەرگە لە کاتی تەواو بوونی دەوامی فەرمی خۆیان و لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە
توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ ١ی ئازار
سێشەممە وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، لەسنوری گەرمەسێر
پێنج لە پێشمەرگەکانی فەوجی ٣ی لیوای ١٩ی پیادە، لەکاتی گەڕانەوەیان لەدەوامی
فەرمی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و چواری
دیکەش برینداربوون.
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، ئەو پێشمەرگەیەی گیانی لەدەستداوە پرسەکەی لە
شاری رەواندزە و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری پزیشکدان و
چارەسەر دەکرێن .