بودجەی حیزبەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت
سبەینێ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات.
یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبانگھێشتانامەیەکدا سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە کاتژمێر ١١ی پێشنوەڕۆی سبەینێ سیچشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و داوا لەسەرجەم ئەندامان دەکات لەکاتـی دیـاریکراودا ئامادەی کۆبونەوەکە بن.
سەبارەت بە کارنامەی سبەینَی پەرلەمانیش سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەوە ئاشکرا دەکات کە سبەی لەپەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی حزبەکان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی دەکرێت.
PM:03:48:21/07/2014