ئەنجومەنی شورای ھەرێمی كوردستان پێنج پۆستی راگەیاندووە و داواكارە ئەو كەسانەی مەرجەكانیان تێدایە تا رۆژی 15ی ئەم مانگە سیڤییەكانیان پێشكەش بكەن.
ئەنجومەنی شورای ھەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دوو پۆستی راوێژگار و سێ راوێژكاری یاریدەدەری راگەیاندووە و داوای كردووە ئەو كەسانەی مەرجە یاساییەكانیان تیادایە، دەتوانن لە تا رۆژی 15ی ئەم مانگە سیڤی خۆیان پێشكەش بە بەڕێوبەرایەتی كارگێڕیی و خۆیەتی ئەنجومەنی شورا بكەن، ئەوانەی وەردەگیرێن لە ئەنجومەنی شوورا بەشێوەی ھەمیشەیی وەكو راوێژكار، یان راوێژكاری یاریدەدەر، دادەمەزرێن.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە چاوپێكەوتنەكان بۆ وەرگرتن لە رۆژی چوارشەمەی 30/3/2022 دەبێت لە تەلاری وەزارەتی داد- ئەنجومەنی شورا.