سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامە نوسیدا ڕایگەیاند "مادده‌كانی ده‌ستوری عێراق
پێشێلكراون و مافه ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كراون، ده‌شڵێت، دادگای
فیدڕاڵی عێراق ئه‌وكاته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مادده ده‌ستورییه‌كان بدات کە خۆی
له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور پێكهاتبێت".
ئەمڕۆ ٣ی ئادار پێنج
شەممە، مەسرور بارزانی له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م
كه له رۆژی ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ ، ئه‌و رۆژه‌ی كه سوێندی یاساییم خوارد، به‌رگری له هه‌موو
مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، به هه‌مان شێوه هه‌موو به‌رپرسانی
تریش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له په‌رله‌مان، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره
به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هه‌موویان ئه‌و سوێنده یاساییه‌یان خواردووه،
ئێستاش ئێمه ده‌بینین كه چه‌ندین مافی ده‌ستوری خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمی
كوردستان پێشێل كراون و پێشێل ده‌كرێن، ئه‌ركێكی ده‌ستوری و یاسایی ئێمه‌یه ئه‌و
ئامانه‌ته‌ی كه كه‌وتوه‌ه‌ته سه‌ر شانی ئێمه، پێویسته به‌رگری لێبكه‌ین و به‌رگری
له مافه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین، ده‌ستوری عێراق به هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی و
كوردی و ئینگلیزیم له‌لایه، زۆر به چڕی هه‌موو بڕگه‌كانیم خوێندوه‌ته‌وه جارێكی
دیكه".
دەشڵێت "من بۆ ئه‌وه‌ی بیرتان بێنمه‌وه، ناچمه
ناو ورده‌كاریی مادده‌كان، ته‌نیا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، مادده‌ی ٤٤ و ٤٥ ی ده‌ستور،
باسی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌كات، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه
پێكنه‌هاتووه، كه یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی ده‌ستوور بۆ پاراستنی مافه‌كانی
هه‌رێمه‌كانی و ئه‌و پارێزگایانه‌ی وه‌كو هه‌رێم پێكنه‌هاتوه، دانه‌مه‌زراندنی ئه‌م
ئه‌نجومه‌نه كاریگه‌ریی هه‌بوه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته
نێوان هه‌رێم یان پارێزگاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی
رێز له ده‌ستور بگیرێت، ئه‌و مادده ده‌ستورییانه‌ی كه هاتون، هه‌موویان وه‌ك خۆیان
جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وه نه‌بێت كه لە به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكدا بێت مادده‌یه‌كی ده‌ستور
جێبه‌جێ بكرێت، یان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی پێیوایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا
نییه، نادیده بگیرێت".
مەسرور بارزانی وتیشی "بابه‌تی نه‌وت و غاز، به‌م دواییه
بڕیاری دادگای فیدراڵی، بڕیارێكی ده‌ركردوه، بوه‌ته بابه‌ت، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر
ئه‌وه زیاتر باس بكه‌م، مادده‌كانی ١١٠، ١١٢ و ١١٥، هه‌ر یه‌كێك به‌شێوه‌یه‌ك باسی
ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، له مادده‌ی ١١٠ باسی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات، كه
ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵین و هه‌رچی له‌و مادده‌یه‌دا نه‌هاتبێت، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان
یاخود پارێزگاكانه، مادده‌ی ١١١ باسی ئه‌وه ده‌كات، كه نه‌وت و غازی عێراق هی
هه‌موو عێراقه، به هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكانیشه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
باسی ئه‌وه ناكات كه نه‌وت و غاز موڵكی حكومه‌تی فیدراڵییه، ئه‌مه بابه‌تێكی
ده‌ستوورییه".
ئەوەشی باسکرد له مادده‌ی ١١٢ و ١١٥، مادده‌ی ١١٢ باسی ئه‌وه ده‌كات، چۆن ئیداره‌ی
مه‌له‌فی نه‌وت و غاز یان دۆسیه‌یی نه‌وت و غاز بكرێ، تواناكان چۆنن و ئێستا و
داهاتو٢ پێویستە چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێـت، له مادده‌ی ١١٥باسی ئه‌وه ده‌كات،
كه هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی نییه، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان،
جگه له‌مانه مادده‌ی ١٢٢ی ده‌ستور هه‌یه، كه باسی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه
تاوانلێكراوه ده‌كات، کە له‌لایه‌ن رژێمی پێش١و ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی عێراق كراوه".
ناو براو دەڵێت "له
مادده‌یه‌كی دیكه، كه هاتووه مادده‌ی ٩٢ ی ده‌ستور، باسی دروستكردنی دادگای ده‌ستوری
ده‌كات، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت به فراوانتر باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌م، ئه‌و
دادگا ده‌ستورییه‌ی ئێستا هه‌یه، له زه‌مانی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ر پێكهێنرا،
پێش نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور، دوای ئه‌وه ئێمه ده‌ستورمان نوسی و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق
به خه‌ڵكی كوردستانیشه‌وه ده‌نگی بۆ دا، به‌ڵام هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ده‌ستووره‌ی په‌سه‌ند كرد، ئه‌و مافانه‌ن كه له‌م ده‌ستوره‌دا
هاتوه، مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه ده‌ستورێكمان په‌سه‌ند كردبێت و ئاماده‌بین
پێشێلی ئه‌و ماددانه‌ی بكرێت، كه له‌م ده‌ستوره هاتوه.
وتیشی، "له
مادده‌ی ٩٢ من نامه‌وێ بچمه ناو ورده‌كارییه‌كه‌ی، به‌ڵام به پوختی ده‌یخه‌مه‌ڕو،
بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه دروستكردنی دادگای ده‌ستوری به چ شێوه‌یه‌ك بێت".
یه‌كه‌م: دادگای فیدراڵی
باڵا ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆییه له رووی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
دووه‌م: دادگای فیدڕاڵی
باڵا، له ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و پسپۆڕی بواری فیقهی ئیسلامی و یاساناس پێكدێت، دیاریكردنی
ژماره و شێوازی هه‌ڵبژاردن و كاری دادگاكه به یاسا رێكده‌خرێت، به زۆرینه‌ی 2
له‌سه‌ر 3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
مه‌سرور بارزانی ئاماژەی
بەوەشکرد، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌وكاته
ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مادده ده‌ستورییه‌كان بدات، کە خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور
پێكهاتبێت، بۆیه ئێمه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین له خولی
داهاتو، هه‌وڵی پێكهێنانی دادگای فیدراڵی به‌پێی رێكاره‌كانی ده‌ستور بدات، بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بدات، كه له ده‌ستوردا
هاتون و له‌وانه‌یه ببن به كێشه‌ی نێوان هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، له هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوریدا نه‌هاتوه، كه
بڵێت دادگای فیدراڵی کە له كاتی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ردا پێکهاتوه، ده‌توانێت
بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستور بدات، گریمان ده‌ستوره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، واتا ئه‌م
دادگایە به شێوه‌یه‌كی ده‌ستوریش رێكبخرێت، هیچ دادگایه‌ك بۆی نییه مادده‌یه‌كی
ده‌ستوری بنوسێته‌وه، رێكاری گۆڕانكاری له مادده‌كان ده‌ستوردا، له ده‌ستور خۆیدا
دیاریكراون، كه به چ شێوه‌یه‌كه، كه‌واته هیچ دادگایه‌ك شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه،
كه ماددە ده‌ستورییه‌كان بگۆڕێت.