ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەیەكی باڵا لە هەرێم دەكرێت


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستپێشخەرییەكی كردووە بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان.

زیرەك كەمال، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە "دوای كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەستپێشخەری كردووە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانیش بكرێت".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا زەمینە خۆش دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت كە گرنگی زۆری ھەیە لەبارەی دۆخی ئێستادا و ھەوڵدەدرێت كۆبوونەوەكە بەجۆرێك بێت ئەنجامی ھەبێت، چونكە ناكرێت كۆبوونەوە لەپێناو كۆبوونەوە بكرێت، دیارە دۆخی سیاسی لە ھەرێم چۆنە، بۆیە پێویستە زەمینە لە باربێت و كۆبوونەوەكە ئەنجامی ھەبێت، ھاوكات لەسەر ئەو بنەمایە كۆبوونەوە بكرێت و ئێستا كاری بۆ دەكرێت.  



PM:02:51:03/03/2022