وەزیری دارایی هەرێم وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

وەزیری دارایی وەڵامی لێدوانەکەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت" ئاگاداری راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (٣٥٠) ملیۆن دۆلارەین کە دەچێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی".  
  
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" ئێمە ئاگاداری راپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (٣٥٠) ملیۆن دۆلارەین، کە دێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان".   

ئەم لێدوانەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، وەزیری دارایی كە لە بزوتنەوەی گۆڕانە دەزانێت داهاتی نەوت چەندە‌ و چەندی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە. 


PM:11:14:03/03/2022