پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد، لهمانگی ١١ی ساڵی
رابردوهوه داوای له حكومهتی ههرێمی كوردستان و وهزارهتی ناوخۆ و سێ لایهنی
سهرهكی پێكهێنهری حكومهت كردووه كه بیبهخشن بۆ ئهوهی دهستبهرداری پۆستهكهی
بێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە.
ئەمڕۆ ٥ی ئایار شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری
سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ەوە داوای
كردووە لە ئەركەكەی ببەخشرێت، بەڵام تا ئێستاهیچ لایەك بەو داواكارییەی رازی نەبووە.
دەشڵێت "راستە ئێمە بە پێی یاسای ژمارە ٣ی
ساڵی ٢٠٠٩ دەتوانین تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پارێزگاری دیكە
لەسەر كارەكەمان بەردەوام بین، بەڵام من خەڵك دەنگیداومەتێ بۆ چوار ساڵ و لەروِوی
ئەخلاقی و ویژدانیی و بەرپرسیارێتی و دروستكردنی مۆدێلی حكومڕانی كە بڕوای بە دەستاوكردنی
دەسەڵات لەكات و شوێنی خۆیدا هەیە داوام لەوەزارەتی ناوخۆ، حكومەتی هەرێمی
كوردستان و هەرسێ لایەنی پێكهێنەری سەرەكی حكومەت، گۆڕان و یەكێتی و پارتی كردوە كە
لە ٤-١١-٢٠٢١ چوار ساڵی خۆم تەواو دەكەم، هیوادارم من ببەخشن و بەڕێزێكی دیكە بێت
بۆ ئەوەی ئەم ئەركە درێژە پێبدات و هیچ لایەنێك هەتاكو ئێستا وەڵامیان نەداومەتەوە".