محەمەد حاجی مەحمود بەسەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هەڵبژێدرایەوە

محەمەد حاجی مەحمود بەسەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هەڵبژێدرایەوە براکەشی عەبدوڵا حاجی مەحمود بە جێگری سەرۆك هەڵبژێردرا.


ئەمڕۆ ٥ی ئادار شەممە، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە حەوتەمن كۆنگرەی حزبەكەی لە هەولێر ئەنجام داو لە کۆنگرەکەدا، محەمەد حاجی مەحمود، بەسەرۆكی حزبەكە هەڵبژێردرایەوه  و عەبدوڵا حاجی مەحمود کە ئەکاتە برای بەجێگری سەرۆك هەڵبژێردرا، ناوی حزبەكەش گۆڕدرا بە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ و سبەینێش بە بەشداری نزیکەی ھەزار ئەندام حەوتەمین کۆنگرەی ئەو حزبە لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت .

 




PM:05:05:05/03/2022