شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک، هاوڵاتییەک لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ڕابردوو گه‌نجێكی تەمەن (٢٩) ساڵ به‌ناوی (ع، ح، ب) له كافتریایەكی نزیك له گه‌راجی پاسه‌كانی ره‌حیماوا لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه له‌ناو كافتریاكه‌دا ته‌قه‌ی لێكراوه كه پیشه‌ی پۆلیسه، پاش روداوه‌كه‌ش راسته‌وخۆ بكوژه‌كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماواوه ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی کەرکوک باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر هۆکاری رووداوەکە بەردەوامی هەیە.