بەرهەم ساڵح دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ فواد مەعسوم رێکبکەوێت

هەردوو پاڵێوراوی فەرمی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەیانەوێت بگەنە رێککەوتنێک تا یەکێکیان پاشەکشە بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بەرهەم ساڵح دەچێتە بەغدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە د. بەرهەم ساڵح چۆتە بەغدا بۆ بینینی د.فواد مەعسوم تا هەوڵبدەن رێککبکەون کە یەکێکیان پاشکەشە بکات لە خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.( چونکە مانەوەی چەند کاندیدکی کورد چانسی کورد کەمدەکاتەوە لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار).
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە فواد مەعسوم لە وڵاتی بەریتانیایەو وابریارە ئەویش سبەی ٢٢ ی تەموز بگاتە بەغدا.
بەپێی بڕیاری پەرلەمانی عێراق رۆژی ٢٣ی تەموز پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە بەپێی تەوافقی سیاسی ئەو پۆستە بۆ کوردەو لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتیە، بەڵام یەکیتی تا ئیستا سێ کاندیدی هەیە. 
  



PM:11:16:21/07/2014