ئەمڕۆ بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە ناوشار و دەرەوەی شار دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، "دابەشكردنی بەنزینی عێراقی بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش لە چەند وێستگەیەكی ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی دابەش دەکرێت".

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئادار، بەنزینی ٦۹٠ دیناری لەناوشاری سلێمانی لەم ویستگانە بەردەست دەبێت.

كۆكار. هەڵەبجە تانجەرۆ. بەكرەجۆ. موراد. تاسلوجە. كانی گۆران.

هەروەها ئەوەش هاتووە، لە دەرەوەی شاری سلێمانیش لە وێستگەكانی، پێنجوێن. قەیوانی ٤. چوارتا. سەیداوە. یاوەر، بەردەست دەبێت.




AM:09:34:09/03/2022