نوێنەری حکومەتی هەرێم: لە ڕۆژانی داھاتوودا ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا ڕەوانە دەکرێت

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە بەغدا ئاشکرای کرد، لە داهاتوو یەکی نزیکدا ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.


ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ی ئایار، فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ''بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەغدا ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە مانگانەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە دەکرد، دووبارە ڕەوانە بکات و بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکار بھێندرێت.''

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم لە دوای ساڵی تازەوە  بەغدا پابەند نەبووە بە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە.  



AM:10:12:09/03/2022