فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رێکەوتن لەسەر شێوازی دیاریکردنی بودجەی حیزبەکان‌و هەر کورسیەکی پەرلەمان 60 ملیۆن دینار دەبێت بۆ حیزبەکان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، رابون مه‌عروف له لێدوانێكدا بەماڵپەری سبەی راگەیاندوە " له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕی (60) ملیۆن دینار بۆ هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مان بكرێته پێوه‌ر بۆ بودجه‌ی حیزبه‌كان." رابوون رونیدەکاتەوە کە له خولی سێیه‌م‌و چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا ژماره‌ی كورسی هێزه سیاسییه‌كان كۆده‌كرێته‌وه، له هه‌ر خولێكدا ئه‌گه‌ر هێزێكی سیاسی له چوار كورسی زیاتری هێنابو ئه‌وا كورسییه‌ك به زیاده ده‌چێته سه‌ر كورسییه‌كانی سه‌باره‌ت به حیزبە بچوکەکانیش، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتی " پشت به ژماره‌یه‌ك پێوه‌ری تر ده‌به‌سترێت به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی بودجه‌كه‌یان." هه‌رچی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی له كوردستان" كه دروستده‌كرێت (9) كه‌س بێت. وه‌ك رابون مه‌عروف ده‌ڵێت "له‌ئێستادا كێشه‌ی سه‌ره‌كی‌و جیاوازی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر دروستكردنی كۆمسیۆن ئه‌وه‌یه دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به ده‌نگی ره‌ها یان دو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن بێت". به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان فراكسیۆنه‌كان له بابه‌ته گرنگه‌كانی وه‌ك "گرێبه‌ست- یاساكان-دامه‌زراندن-لادان" كۆمسیۆن رێژه‌ی ده‌نگی دو له‌سه‌ر سێ یه‌كلاییان ده‌كاته‌وه.