نانەواخانەكانی سلێمانی داوای یەكلاییكردنەوەی نرخی نان دەكەن


نانەواكانی شاری سلێمانی رایدەگەیەنن، رۆژی یەكشەممە پرسی هێشتنەوە یان گرانكردنی نرخی نان یەكلایی دەكرێتەوە و ئەگەر ئەو رۆژە پرسی نان یەكلایی نەكرێتەوە، نانەواخانەكان دادەخەن.

چالاك رەئوف، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی سەندیكای كرێكارانی كوردستان  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارە رۆژی یەكشەممە لیژنەیەكی هاوبەشی وەزارەتی بازرگانی و ئیدارە خۆجێییەكان نرخی نان یەكلایی بكەنەوە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و سوتەمەنی، ئەو لیژنەیە یەكلایی دەكەنەوە كە چەند نان بدرێت بە هەزار دینار و كێشی هەر نانێك چەند بێت، ئەگەر ئەو پرسە یەكلایی نەكرێتەوە، نانەواخانەكان هەڵوێست وەردەگرن و نانەواخانەكانیان دادەخەن.  

ماوەی چەندین ساڵە هەشت نان و هەست سەمون بە هەزار دینارە، ئەمەش لە كاتێكدایە ئەم هەفتەیە نرخی زۆربەی كاڵاكان روویان لە بەرزبوونەوە كرد.




PM:12:37:10/03/2022