مه‌حمود سه‌نگاوی له‌هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو
مه‌حمود سه‌نگاوی
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌یه‌كێك له‌گه‌ره‌كه‌كانی شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا، له‌هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی پاسه‌وانانی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان به KNNC راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مرۆ له گه‌ره‌كی حه‌ی زوبات له شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا بۆمبێكی چێنراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی مه‌حمود سه‌نگاویدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌جۆری گوله‌نه‌بڕ (درع)بوون هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رونیكرده‌وه كه روداوه‌كه له‌كاتێكدابووه كه سه‌نگاوی ویستویه‌تی سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات له‌ناوچه‌كه و له‌ره‌وشی شارۆچكه‌كه ئاگاداربێت، له‌ناكاو بۆمبه‌چێنراوه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگه پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا له روبه‌روبونه‌وه‌دان و تائێستا ئه‌وشارۆچكه‌یه به‌ته‌واوی نه‌كه‌وتوه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه.
PM:01:42:22/07/2014