نرخی نان لە سلێمانی گران کرا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە زۆربەی نانەواخانەکانی شاری سلێمانی نرخی نان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" دوای بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نانەواخانەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە زۆربەی نانەواخانەکانی سلێمانی و شارەکانی دیکەش نرخی نان كرا بە هەزار دینار كە پێشتر هەشت نان بە هەزار دینار بوو".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ژمارەیەک لە خاوەن نانەواخانەکانی سلێمانی بەهۆی گرانبوونی نرخی ئارد و سوتەمەنی لەبەردەم لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران گردبوونەوە هەڕەشەی داخستنی نانەواخانەکانیان کرد.



AM:09:38:14/03/2022