سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: بارزانی سەردانی ئێرانی نەكردوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تیایدا ره‌تیده‌كاته‌وه بارزانی سه‌ردانی ئێرانی كردبێت و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیبێت.
له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتوه: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هه‌ندێ سایت و میدیای سه‌ر به ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌واڵێكی ناڕاستیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوایه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئێرانی كردووه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش ناڕه‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی قه‌یرانی عێراق و مافی چاره‌نووس و چوونی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك ده‌ربڕیوه.
له‌به‌شێكی تری رونكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵه دروستكراوه و دووره له ڕاستی و سه‌رۆكی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی ئێرانی نه‌كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكردوه: سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بارزانیش له‌باره‌ی قه‌یرانی عێراق و مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان ڕوون و ئاشكرایه كه گه‌لی كوردستان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی مۆڵه‌ت له‌كه‌س وه‌رناگرێت.
پێشتر چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی عێراقی هه‌واڵی ئه‌ویان بڵاوكرده‌وه كه قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی جیابوونه‌وه له عێراق، هۆشداریی داوه‌ته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
PM:03:14:22/07/2014