یەكێتی سەبارەت بەچۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رای خۆی ئاشكراكرد


یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی عێراقەو دەیەوێت كابینەیەك بێت لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بێت.

ئەمڕۆ ئەمین بابەشێخ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری سلێمانی لەگەڵ دەیڤد هەنت، كونسوڵ گشتی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان و وەفدێكی سەربازیی بەریتانیا كۆبووەوە و لەدیدارەكەدا رایگەیاند "هەمیشە ئامادەین لەگەڵا هەموو لایەكدا گفتوگۆكانمان بەئاڕاستەی لەیەكتر تێگەیشتن بێت، هیوادارین هەرچی زووە پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقی پێك بێت و كابینەیەك بێت كە خزمەتی هاوڵاتی بكات و لەئاست چارەسەركردنی كێشەكانی عێراقی فیدراڵدا بێت".

ماوەی زیاتر لە پێنح مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوە، بەڵام تائێستا كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دیار نییە.




PM:08:18:15/03/2022