باوكێك كچەكەی خۆی دەكوژێت


لە قەزای سۆران كچێكی تەمەن 15 ساڵ بە شەش گوللـە لەلایەن باوكییەوە كوژراوە پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.

شێروان خالید، وتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی لە سۆران رایگەیاندووە "بەرەبەیانی  ئەمڕۆ تەرمی كچێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران، كە شوێنەواری شەش گوللـە بە جەستەیەوە بووە كچەكە ناوی (ئ.ع.م) و تەمەنی 15 ساڵ و قوتابی بووە، لەلایەن باوكییەوە بە چەكی كڵاشینكۆف بە شەش گوللـە كوژراوە".
   
ناوبراو روونیكردۆتەوە "هۆكاری كوشتنەكەش ئەوەبووە گوایە لەگەڵ دوو كەس چووەتە دەرەوە، باوكی كچەكە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزاكانی عێراق دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە."   



AM:10:24:18/03/2022