گەشت و گوزاری سلێمانی: پێشبینی هاتنی 100 هەزار گەشتیار دەكەین


بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی پێشبینی دەكەن بۆ جەژنی نەورۆز نزیكەی 100 هەزار گەشتیار روو لە پارێزگاكە بكەن.

عەلی رەوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "80%ی هۆتێل و مۆتێلەكانی سلێمانی لەئێستادا پڕبوون لە گەشتیار، پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی نەورۆزدا سەرجەم هۆتێل و مۆتێلەكان پڕبن لە گەشتیار، لە سێ رۆژیشدا زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنوری سلێمانی و پێشبینی دەكرێت بۆ 100 هەزار بەرزبێتەوە".  

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی كابینەی گەشتیاری لە دوكان بۆ 500 دۆلار، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئەو هەواڵە راست نییە، بەڵام كابینە هەیە دوو نهۆمە و شوێنی مانەوەی چوار بۆ پێنج خێزانە، دەكرێت ئەوە بۆ 48 كاتژمێر درا بێتە 500 دۆلار".  



PM:02:22:19/03/2022