لەبارەی دابەشکردنی مووچە داوایەک ئاڕاستەی وەزیری دارایی هەرێم دەکرێت

داواکاری گشتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە وەزیری دارایی دەکات، کە بە میکانیزمێکی دیکە مووچەی خانەنشینان دابەش بکات.   

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم ڕایگەیاند" دوای بڵاوبوونەوەی ھەوالی گیان لە دەستدانی خانەنشینێک لە (سۆران) لە کاتی وەرگرتنی موچەکەی، داواکاری گشتیی، دادوەری داواکاری گشتی لە سۆران راسپارد بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە لە رووی کارگێری و یاساییەوە و داوای پێکھێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە کراوە بۆ ئاشنا بوون لە (راستی) ئەم بابەتە و ئاشکرا کردنی کەم تەرخەمان بۆ بەدواداچوونی یاسایی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەمان کاتدا داواکاری گشتیی داواکارە لە بەرێز وەزیری دارایی بە دانانی میکانزمێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی موچەی خانەنشیان لە داھاتوودا بۆ ئەوەی کارەساتی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.


PM:08:30:21/03/2022