کەشناسی هەرێم: ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ سێ شەممە هەور و باراناوی بەتایبەتی نمە باران دەبێت، بەلآم لە سبەی چوار شەممەوە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، هەرچەندە ئاسمان هەوری پێوە دەبێت، بەلآم بەگشتی باران نابارێت.

کەشناسی پلەی گەرماو کەشوهەوای باران و خێرایی بای سەرجەم شارەکانی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە: 

پارێزگای سلێمانی 

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێشەمە و سبەی چوار شەممە . 
*ئەمڕۆ سێ شەمە ...
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگادا. 
*خێرایی با/ لە نێوان (10-- 15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . 
*مەودای بینین/ (9 -- 10) کم . 
*نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو / 8 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 14 پلەی سیلیزی .
*سبەی چوار شەممە ...
*کەش/ ئاسمان و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەشاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان .
*خێرایی با/ لە نێوان (10-- 15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . 
*مەودای بینین/ (9 -- 10) کم . 
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو / 9 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 16 پلەی سیلیزی .

پارێزگای هەولێر 

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێ شەممە و سبەی چوار شەممە . 
*ئەمڕۆ سێ شەمە ...
*کەش/ ئاسمان پەلە هەر بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان
*خێرایی با/ لە نێوان (5—10 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . 
*مەودای بینین/ (9 — 10) کم 
*نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو / 8 پلەی سیلیزی 
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 17 پلەی سیلیزی 
*سبەی چوار شەممە ...
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوازدا وە ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ.
*خێرایی با/ لە نێوان (10—15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . 
*مەودای بینین/ (9 — 10) کم 
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو / 9 پلەی سیلیزی 
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 18 پلەی سیلیزی

پارێزگای دهۆک 

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێ و سبەی چوار شەممە . 
*ئەمڕۆ سێ شەمە ...
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان .
*خێرای با/لە نێوان (5—10) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . 
*مەودای بینین/ (9 -- 10) کم .
*نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو / 4 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 14 پلەی سیلیزی. 
*سبەی چوار شەممە ...
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ بارینی باران و هەندێ جار هەورە تریشقەشی لە گەڵدا دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ڕێژەی باران بارین زیاد دەبێت 
*خێرای با/لە نێوان (10—15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . 
*مەودای بینین/ (9 -- 10) کم . 
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو / 6 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 16 پلەی سیلیزی .

پارێزگای کرکووک

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێ و سبەی چوار شەممە . 
*ئەمڕۆسێ شەمە ...
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
*خێرای با/لە نێوان (10—20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەودای بینین/ ( 8 ـــ 10 ) کم . 
*نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو / 9 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 17 پلەی سیلیزی. 
*سبەی چوار شەممە ...
*کەش/ ئاسمان لەەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
*خێرای با/لە نێوان (10—15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەودای بینین/ ( 9 ـــ 10 ) کم . 
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو / 10 پلەی سیلیزی 
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 19 پلەی سیلیزی

پارێزگای هەڵەبجە

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێ و سبەی چوار شەممە . 
*ئەمڕۆ سێ شەمە ...
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران . 
*خێرایی با/ لە نێوان (5-- 10) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . 
*مەودای بینین/ (9 -- 10) کم . 
*نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو / 8 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 15 پلەی سیلیزی .
*سبەی چوار شەممە ...
*کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت 
*خێرایی با/ لە نێوان (5-- 10) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت . 
*مەودای بینین/ (9 -- 10) کم . 
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو / 9 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 16 پلەی سیلیزی .







PM:12:16:22/03/2022