چوار ژن بە تۆمەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، گروپێكی قاچاخچی ماددەی هۆشبەر لە بەغدا دەستگیر كران كە پێكهاتوون لە چوار ژن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان گروپێكی قاچاخچی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەی كەرادەی سەر بە پارێزگای بەغدا دەستگیر كران، پێكهاتوون لە چوار ژن.

بەپێی راگەیەنراوەكە لەكاتی دەستگیركردنیان 12 گرام كریستاڵ، بڕێك حەشیش، 32 پارچە حەبی بێهۆشكەر و چەندین ماددەی دیكەی جۆراو جۆری هۆشبەریان لەلا بوو.




PM:02:46:25/03/2022