بەپەلە.. شاندێكی پارتی گەیشتنە مەكتەب سیاسی یەكێتی

كەمێك پێش ئێستا شاندێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار گەیشتنە بینای مەكتەبی سیاسی یەكێتی.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا شاندەكەی پارتی دیموكرات پێكهاتوون لە هەریەك لە: فازڵ میرانی، هوشیار زێباری، كەمال كەركوكی‌و مەحمود محەمەد.

شاندی یەكێتی نیشتمانیش پێكهاتوون لەهەریەك لە: قوباد تاڵەبانی، مەلا بەختیار، ئەرسەلان بایز، سەعدی پیرە، عومەر فەتاح‌و رەفعەت عەبدوڵا.

كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دوایین كۆبوونەوەیدا نەیتوانی لەسەر یەك كاندید یەكلایی ببێتەوە، بۆیەش دوو كاندیدی پێشنیازكرد، كە بریتین لە هەریەكە لە بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسووم. لە دەرەوەی ئەو دوو پێشنیازەی یەكێتیدا، نەجمەدین كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبەش خۆی كاندیدكردووە.



PM:02:30:23/07/2014