سەبارەت بە لیژنەی لێكۆڵینەوەی هێرشەكەی هەولێر روونكردنەوە دەدرێت


لیژنەی گەڕان بەدوای راستییەكانی هێرشە موشەكییەكیەی سەر هەولێر بەردەوامە لەكۆكردنەوەی زانیاری ورد.  

حاكم زاملی نووسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لیژنەكەی كردووە بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی دەرەوە، بریكاری دەزگای هەواڵگری و وتویەتی "لیژنەكە  راسپاردەی كۆتایی لە بارەی هێرشەكەوە رەوانەی پەرلەمان دەكات تا دوای پەسەندكردنی بنێردرێت بۆ حكومەت".  
 
شەوی 12ی ئەم مانگە هێرشێكی مووشەكی كرایەسەر چەند ناوچەیەك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و سوپای پاسدارانی ئێرانیش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لەئەستۆ گرت.   

  




PM:02:11:28/03/2022