دوو کاندیدەکە دەمێننەوە
مەلا بەختیار: فراكسیۆنەكان كاندیدی سەرۆك كۆماریی هەڵدەبژێرن

یەكێتی نیشتمانی كاندیدی سەرۆك كۆماریی یەكلانەكردەوە‌و بڕیارە فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق كاندیدێك هەڵبژێرن.

پاش كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی‌و یەكێتی سەبارەت بە كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە هەولێر بۆ هەریەك لە مەلا بەختیار‌و د. رۆژنوری شاوەیس بەرێوەچوو.

سەبارەت بە یەكلایی كردنەوەی كاندیدەكانی یەكێتی مەلا بەختیار وتی: یەكێتی كاندیدی سەرۆك كۆماری یەكلایی نەكردوەتەوە‌و بڕیارە فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ناو پەرلەمان بڕیار لەسەر یەك كاندید دەدەن‌و كورد بە یەك كاندید دەچێتە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

مەلا بەختیار وتیشی: پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كوردە‌و ئەگەر كاندیدەكەی كورد دەرنەچێت، ئەوان لە پرۆسەكە دەكشینەوە.
هاوكات د. رۆژ نوری شاوەیس وتی: سەبارەت بە هەڵبژاردنی كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكەوتنی كراوە لەگەڵ لایەنەكان‌و پاڵێوراوی كورد دەبێتە سەرۆك كۆماری عێراق.




PM:04:57:23/07/2014