یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا
یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان په‌سه‌ند كرا.
بەپێی پەسەندكراوەكە كۆمیسیۆن بریتی ده‌بێ له 9 ئه‌ندام و به زۆرینه‌ی 2 له‌سه‌ر 3 له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێن.
له یاساكه‌دا هاتووه پێویسته ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كومیسیۆن سه‌ر به هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێ و به‌شداری له هیچ تاوانێكی رژیمی پێشووی به‌عس نه‌كردبێ. هەروەها كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامان ده‌بێ.
PM:09:15:23/07/2014