زیادكردنی موچەی پێشمەرگە
راسپاردەكانی تایبەت بەهێزەكانی پێشمەرگەو ناوخۆ بوونە بریار

له‌ دانیشتنی ئەمرۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ئه‌و خاڵانەی كه‌ بۆ خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌و زیادكردنی موچه‌ بۆیان وه‌ك راسپارده‌ ده‌ركرابوو له‌ په‌رله‌مان، ئه‌و راسپارده‌یه‌ كرابه‌ بڕیار.

بەپێی راگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستان لەبەشێك لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانتارانئ‌و لەسەر داوای پەرلەمانتاران سەرۆكی پەرلەمان  پێشخستنی خاڵی سێیەمی بەرنامەی كار كە بریتی بوو لەدەنگدان لەسەر بڕیارەكانی لێژنە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە ناوچە كوردستانیە جێناكۆكەكان، خستە دەنگدانەوەو بۆ ئەوەی وەك خالی دووەمی بەرنامەی كار گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت  و بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران ئەم داوایە پەسەندكرا.
 
سەرۆكی پەرلەمان داوای لەلیژنەكانی پێشمەرگەو ناوخۆ كرد بێنە شوێنی دیاركراو و هەردوو پرۆژە بریاری تایبەت بەپێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بخوێننەوە . سەرەتا لەلایەن سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەوە  پرۆژە بریاری تایبەت بەهێزەكانی پێشمەرگە خوێنرایەوەو دوای وەرگرتنی سەرنجی پەرلەمانتاران لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە خرایە دەنگدانەوە لەلایەن پەرلەمنتارانیشەوە پەسەندكرا، دواتر لەلایەن سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ پرۆژە بریاری تایبەت بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ خوێندرایەوە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە خرایە دەنگدانەوەو لەلایەن پەرلەمانتارانیشەوە پەسەندكرا.

پرۆژە بریارەكە كە بریتی لە 20 خاڵە بۆ هێزەكانی پێشمەگەر‌و‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ زیادكردنی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی و دابینكردنی ژیان و چه‌ك و پێداویستیه‌كان گرنگیدان به‌ پێشمه‌رگه‌و خزمه‌تكردنیان به‌گشتی.



PM:09:31:23/07/2014