فراكسیۆنی پارتی بۆ هەڵبژاردن هەڕەشە دەكات


زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئێمە لەگەڵ سازانین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ئەگەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دانیشتن رانەگەیەنێت، زۆرینەی پەرلەمان بەكاردەهێنین، پەرلەمانی كوردستان یەك لەسەر سێی پەكخەر، ئێمە ڤیتۆمان نییە لەسەر هیچ پڕۆژەیەك بۆ هەموارەكان، ئەم هەڵسوكەوتانە بەردەوام بن، زۆرینە بەكاردەهێنین".

ئەمڕۆ فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە و دواتر زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ سازانین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ئەگەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دانیشتن رانەگەیەنێت، زۆرینەی پەرلەمان بەكاردەهێنین".

هەروەها وتی "دەبێت برادەرانی یەكێتی بزانن، نە هەولێر بەغدایە و نە پەرلەمانی كوردستانیش پەرلەمانی عێراقە تا بتوانن بە یەك لەسەر سێی پەكخەر، پەرلەمان پەك بخەن، ئێمە ڤیتۆمان نییە لەسەر هیچ پڕۆژەیەك بۆ هەموارەكانی یاسا و كۆمسیۆن، بەڵام ئەگەر ئەم هەڵسوكەوتانە بەردەوام بن، ئێمەش زۆرینە بەكاردەهێنین بۆ هەموارەكان".

ناوبراو وتیشی "ماوەی پەرلەمانی كوردستان لە 6ی 11ی 2022 تەواو دەبێت، بۆیە دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و كوردستان نەكەوێتە بۆشایی یاسایی، راستە كۆمسیۆن وادەی تەواو بووە، بۆیە ئەركەكە هاتەوە پەرلەمان، كۆمسیۆن چۆن لەسەر بنەمای بەركەوتەی هەڵبژاردن دروستكراوە، ئێستاش گرنگە لەسەر بنەمای بەركەوتەی 2018ی پەرلەمانی كوردستان دروست بكرێتەوە".






PM:01:21:05/04/2022