ئه‌ندازیار عه‌بدولحه‌مید عه‌لی مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی شارەوانی و گەشتوگوزار به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه کۆچی دواییکرد.
لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردووە" شه‌وی ڕابردوو ئه‌ندازیار عه‌بدولحه‌مید عه‌لی مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی لەدەستدا".
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌ندازیار عه‌بدولحه‌مید له ساڵانی خزمه‌تكردنی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاردا، دڵسۆزانه كاره‌كانی ڕاپه‌ڕاندوه و ڕۆڵێكی به‌رچاوی له په‌ره‌پێدانی پرۆژه هه‌مه‌جۆره‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووە.