پێشبینی دەکرێت، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین و بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێتەوە و هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
سالار حاجی عه‌لی، شارەزای بواری كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردووە" سەرچاوەی ئەم شەپۆلە نزمە پاڵەپەستۆیه‌ی له دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت، لەگەڵ هاتنی بڕێک شێی کەم لە دەریای سورەوە، سەرەتای هاتنی ئەم شەپۆلە لە ئێستا بە دواوە بەخێرایی بای بارشت کە خێرایی لە سەرو ٤٠ کیلۆمه‌تر بۆ سەرو ٥٠ کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرکدا دەبێت، دواتر خۆڵبارینێکی چڕ لەگەڵ خۆی ده‌هێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ئەم شەپۆلە لەگەڵ رۆیشتنی کات ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەورو خۆر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بۆ ئەگەری نمە باران لە چەند ناوچەیەک، لەگەڵ کاریگەری بەدەوامی خۆڵبارین، هاوكات بۆ رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ش لەگەڵ هەورە بروسکە باران لە چەند بەشێکی زۆر هەرێمی کوردستان بەدی دەکرێت.
له باره‌ی بارانبارین و ئاستی بارانبارینه‌كه‌وه نووسیویه‌تی" لە ناوشارەکان رێژەی بارانبارین کەمترە لە چاو ناوچه شاخاوییەکان، بۆ ناوچەی شاخاویەکان رێژەکەی زیاترە، ئەم شەپۆلە زیاتر بەشێکی خۆرهەڵات و باکورو باکوری رۆژهەڵات بەشی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەبڕی جیاواز باران دەبارێت. به‌جۆرێك ناوچە هەیە هەوری پڕ‌و بارانی نمەی ده‌بێت ناوچەی تریش بارانی بە خوڕی کەم و ناوچەی تریش هەورو خۆر دەبێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه".