لە سنونێ تەرمی کچ و کوڕێک بە کوژراوی دۆزرانەوە
" سپی " زانیاری ورد بڵاودەکاتەوە

تەرمی کوڕ و کچێکی گەنج کە کوڕە ئەفسەری پۆلیسە بە کوژراوی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە سنونێ سەر بە شەنگال دۆزرانەوە.
  
بەپێی زانیاریەکان پێنج رۆژ لەمەوبەر ئەو کوڕ و کچە دیار نەماون، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هەردووکیان بە کوژراوی لە نزیک کۆمەڵگەی بۆرک لە ناحیەی سنونێ لە قەزای شنگال دۆزراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناوچەکەوە بە " سپی " راگەیاند" ئەم کوڕ و کچە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەبووە".

دەربارەی هۆکاری کوشتنیان، سەرچاوەکە ئاشکرای کرد " لە نێو ئێزیدیەکاندا نابێت کچ شێخ کە پلەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی هەیە پەیوەندی خۆشەویستی و هەر جۆرە پەیوەندیەکی تری هەبێت لەگەڵ کوڕێک لە چینی ژێرەوە، ئەساسی ئەم رووداوە بەو شێوەیە بووە، کچەکە لە چینێکی سەرەوە بووەو، کوڕەکەش لە چینێکی خەوارەوە بووەو کەسێکی ئاسایی بووە.

کچە کوژراوەکە ٢٣ ساڵە و کوڕەکە ٣٠ ساڵە و ئەفسەری پۆلیس بووە.

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەلێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە کردووە.




PM:01:10:09/04/2022