شاندێکی ئێران لە هەولێر لەگەڵ هه‌ریه‌ك لە سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا باس لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" شاندێکی ئێران بە سەرپەرشتی حەسەن دانایی فەر، باڵیۆزی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق لەگەڵ مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆ ک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە".
بەپێی راگەیه‌ندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، شاندەکەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووە.
لە راگەیه‌ندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هەردوولایەن جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە".