لێدوانی نوێی شێخ باز سەبارەت بە لیژنەی لێكۆڵینەوەی بۆردومانی ماڵەكەی


شێخ باز كەریم، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كار گروپ رایدەگەیەنێت "بۆ دەرەنجامی بۆردومانی ماڵەكەم، چاوەڕێی لیژنەی لێكۆڵینەوەم".

ئەمڕۆ شێخ باز كەریم، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كار گروپ سەردانی پارێزگای هەولێری كرد بۆ واژووكردنی رێككەوتنی نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر، شێخ باز كەریم سەبارەت بە دوایین دۆخی بۆردمانی ماڵەكەی رایگەیاند "بۆ دەرەنجامی بۆردومانی ماڵەكەشم، چاوەڕێی لیژنەی لێكۆڵینەوەم".


مانگی رابردوو 12 مووشەك ئاڕاستەی ماڵی شێخ باز كرا و سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند "بنكەیەكی ئیسرائیلیان كردۆتە ئامانج"، بەڵام شێخ باز ئەو لێدوانەی رەتكردەوە.

ئەمڕۆ شێخ باز ئاماژەی بەوەشكرد "ئەوان بەشێوەیەكی گشتی كۆمپانیایەكی تایبەتن بە وزە و كۆمپانیایەكی ئەندازیاری تایبەتین و گرنگی بە كارەبا و وزە و نەوت و غاز دەكەین بۆ ژێرخانی ئابوریی، بۆیە لێمان دەدەن تا عێراق ببەنە دۆخێكی دیكە تا پێش نەكەوێت".

ناوبراو وتیشی "، بەڵام هیوادارین ئەو دۆخە كۆتایی پێبێت و كێشە نەمێنێت، ئێمە هەقمان بەسەر سیاسەتەوە نییە، بەڵكو هاوكاری حكومەت دەكەین بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری".




AM:11:31:14/04/2022