نرخی کارەبا زیاد دەكات

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت: نرخی کارەبا گۆڕانی بەسەردا ھاتووەو لە ئێستا بەدواوە نرخەکان لە سەر بنەمای زۆر بەکارھێنانی دادەنرێت و ئەو ھاوبەشانەی کارەبا زۆرتر بەکاردەھێنن، نرخی کارەبەکەیان زیاتر دەبێت.

وەزارەتی کارەبا لەڕاگەیاندراوێکیدا ئاشکرای دەکات "بەمەبەستی بەفیرۆنەدانی وزەی کارەباو زێدەڕۆیی نەکردن لەبەکارھێنانیدا لە لایەن (ماڵان و شوێنە بازرگانییەکان)ەوە، سیستمی نرخی فرۆشتنی کارەبا گۆڕانی بەسەردا دێت و ئەو ماڵ و شوێنانەی کارەبا زیاتر بەکاردێنن نرخی یەکەی کارەبایان زیاتر دەبێت".

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەی کارەبادا ھاتووە " لەھەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی مانگانە پسوڵەی کاربا بدرێت بە ھاوڵاتیان، ھەرچەندە سیستمی کۆمپیوتەری لە ئەژمارکردنی کرێی کارەبا وادانراوە دواکەوتنی خوێندنەوەی پێوەرو دەرچونی پسوڵە بۆماوەی مانگێک یان چەند مانگێک ھیچ کاریگەری نابێت لەسەر زیادبوونی نرخەکان ".




PM:05:22:24/07/2014