بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکەوە ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكەوە لە کەناراوەکانی لیبیا، دەوروبەری ٣٥ كۆچبەر خنكان کە تەرمی شەش کەسیان دۆزراونەتەوە و ٢٩ کەسیشیان بێسەروشوێنن.  

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ ئەمڕۆ شەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢  ڕایگەیاند، " لە كەناراوەكانی لیبیا بەلەمێک بە دەیان کۆچبەرەوە کە ویستویانە بگەنە ئەوروپا ژێر ئاو کەوت، هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تائێستا تەرمی شەش کۆچبەر دۆزراونەتەوە و ٢٩ کەسی دیکەشیان بێسەروشوێنن کە بە ئەگەری زۆرەوە خنکاون."  

بەگوێرەی راگەیەنراوی ڕێکخراوەکە، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا ٥٣ كۆچبەر كە ویستویانە لە لیبیاوە بۆ ئەوروپا كۆچ بکەن خنكاون یاخود بێسەروشوێنبوون. 



PM:09:01:16/04/2022