به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دەستگیر کردنی دووکەسی رایگه‌یاند کە " لەکاتی پارشێودا سه‌رقاڵی
دزینی ئالیك و گه‌نم و عه‌له‌فی ئاژەڵان
بوون".
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، "له‌دوای وه‌رگرتنی زانیاری و به‌دواداچونی وردی هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك له
ناحیه‌ی حاجیاوا توانرا دوكه‌س له‌كاتی دزیكردندا له ناو هۆڵی مه‌ڕ و ماڵات له
ناحیه‌ی حاجیاوا ده‌ستگیربكرێن به ناوه‌كانی (ش، ع، س) کە ٤٢ ساڵە و هه‌روه‌ها (
ف، س، ت) تەمەنی ٣٤ ساڵە، كه سه‌رقاڵی دزینی
ئالیك و گه‌نم و عه‌له‌فی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ بون، هه‌روه‌ها دستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی
به‌كارهاتو له تاوانه‌كه‌دا".
ئەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم بەڕێز
دادوەر و پۆلیسدا تومەتبارانی ناوبراو دانیان نا بەو تاوانەدا و هەروەها جەندین
تاوانی تر کە لەکاتی جیا جیادا لە ڕابردوو
لە هەمان شوێنی ئاماژەپێڪراو ئەنجامیانداوە."