دارایی هەرێم بڕێک پارە بۆ بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەكات

لە نوسراوێکدا دارایی هەرێم بڕیاری دا بە خەرجکردنی هاوكاری مامۆستایان و فەرمانبەران لە قوتابخانەكانی پەنابەری سوری بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی لەسەرە هاتووە" پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٩٩١ لە ٢٠-٢-٢٠٢٢) بڕیار درا بە خەرج كردنی هاوكاری مامۆستایان و فەرمانبەران لە قوتابخانەكانی پەنابەری سوری بۆ مانگی ١-٢٠٢٢". 

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پارەكە (١٤٢) ملیۆن دینارە و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنوێنییەكان، لەسەر بودجەی ساڵی (٢٠٢٢) خەرج دەكرێت.



PM:02:09:17/04/2022