وەزارەتی دەرەوەی توركیا راسپێردراوی كاروباری عێراقی بانگهێشت كرد و یاداشتێكی ناڕەزایی رادەستكرد لەبارەی هەڵوێستەكانی بەغدا لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی لە هەرێمی كوردستان.
تانجو بلگتیش، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند "وەزارەتی دەرەوە نازدار ئیحسان رەشید، راسپێردراوی كاروباری عێراقی لەئەنقەرە بانگهێشت كردووە و یاداشتێكی ناڕەزایی رادەست كردووە، لێدوانی دەسەڵاتدارانی عێراق لەبارەی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا، بەرپرسانی ئەنقەرەی نیگەران كردووە".
لە رۆژانی رابردوودا جارێكی دیكە سوپای توركیا دەستیان كردەوە بە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە.