هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئشکرایکرد، له‌دوێنێوه له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین ٢٩ سه‌ربازی دیکەی توركیا كوژراون.
ئه‌مڕۆ٢٣ی نیسان شەممە، هەپەگە ئامارێكی نوێیی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین ٢٩ سەربازی دیكه‌ی توركیا كوژراون و ١٠ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
ئەوەشی ڕاگەیاند به‌هۆی چالاكیی گه‌ریلاوه، درۆنێكی هێزه‌كانی توركیا خراوه‌ته خواره‌وه و زیانیش به سێ هێلیكۆپته‌ری دیكه‌ی سوپای تورکیا گەیشتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە سوپای توركیا هێرشی زه‌مینیی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی زاپ و مه‌تینا و ئاڤاشین له باشوری كوردستان ده‌ستپێكرد، تائێستاش شه‌ڕ و پێكدادانی به‌رده‌وام له‌و ناوچانه.