وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت "لەهەندێك ناوچە كە بارانی باش باریوە لەئێستاشدا بەرهەمی گەنم زۆر پێویستی بەبارانە جارێ كات ماوە سوود لەباران بارین وەردەگرن".
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە وشكەساڵی رایگەیاندوە "من لە لێدوان و چاوپێكەتنەكاندا وتوومە لەناوچەی گەرمیان و باشوورو دەشتی هەولێر بۆ بەرهەمی دەغڵ و دان ئەو ناوچانەی ئیعتیمادیان لەسەر بارانە و زەوی دێمن تازە بارانبارین سوودی نییە ، بەڵام بۆ ناوچەكانی تر كە بارانی باش باریوە لەئێستادا بەرهەمی گەنم زۆر پێویستی بەبارانە جارێ كات ماوە سوود لەباران بارین وەردەگرن".
هەروەها وتویەتی "بەڵام پەیامنێرێك تەنها چەند ووشەیەكی لە لێدوانەكەم داناوە، بەداخەوە بۆ ئەو بەنا و پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسانە كە وەك خۆی ڕاستیەكان ناگەیەنن"، لەكۆتایشدا وتی "هیچ كەس لەو باوەڕەدایە لێدوانێك تەنها چوار وشە بێت؟؟؟!!!".