لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای زاخۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە خانویەکدا بە پارچەکراوی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناو خانوویەکدا لە گەڕەکی عەباسیکێ لە قەزای زاخۆ تەرمی هاوڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە پارچەکراوی دۆزرایەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان کەسێکی نزیک لە کوژراوەکەیان بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکە دەستگیرکرد.