شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاندووە "هێرشەكە ماڵێكی سڤیلی كردۆتە ئامانج و لەلایەن هیچ دەزگایەك بەكار نەهێندراوە، لیژنەی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەكییە ئیدانەی هێرشەكە دەكات و پێشێلكارییەكی ئاشكرایی سەروەری عێراقە و پێویستە ئێران قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە".
ناوبراو وتویەتی "لیژنەكە جەختی لەوە كردۆتەوە كە پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێكارەكانی رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەكە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بگرێتەبەر".
شەوی 13ی ئازاری 2022، ئێران بە 12 موشەكی بالیستی هێرشی كردە سەر هەولێر و بە دیاریكراوی ماڵی شێخ باز كەریمی پێكا كە ناوبراو بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كار گروپە و یەكێكە لە سەرەكیترین كۆمپانیاكانی كەرتی وزە لە هەرێمی كوردستان.
پوختەی راپۆرتەکە..
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر راپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه بڵاوكرده‌وه لیژنه‌كه‌یان راسته‌وخۆ رۆژێك دوای پێكهێنانی له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و له‌ماوه‌ی كاركردنیان ٦ كۆبوونه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه و سه‌ردانی شوێنی هێرشه‌كه‌یان له شاری هه‌ولێر كردووه و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك پاساوای ئێران بۆ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر پشتڕاست ناكاته‌وه".
هەروەها هاتووە " لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، عه‌باس زاملی، سه‌رۆكی كوتله‌ی فه‌تح، هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نایف شه‌مه‌ری، جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده پێكهێنراوه و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا بوون بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كان".
باس لەوەش کراوە، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگا ئه‌منییه تایبه‌تمه‌نده‌كان داوایكردووه، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست و په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه و دوای دیراسه‌كردن و تاوتوێكردنی داتا و زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، لیژنه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك تێبینیی تۆماركردووه و گرنگترین رێكار و ئه‌نجام و راسپارده به‌ده‌ستهاتووه‌كانیان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان دوای وردبینیكردنیان له‌م راپۆرته‌دا خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م/ گرنگیی كاری لیژنه‌ی په‌رله‌مانی و ئامانجی پێكهێنانی لیژنه‌كه:
له‌م خاڵه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و لیژنه‌یه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و كار له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق و شكۆی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، كه له داهاتوودا رێگری له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ و ئه‌وانی دیكه‌وه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئامانجی لیژنه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه داوه، لیژنه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه بووه‌ته‌وه، كه به 9 مووشه‌كی بالیستی له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و ته‌واوی مووشه‌كه‌كان به‌ر شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل كه‌وتوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانییان هه‌بێت، دواتر لایه‌نی ئێرانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه بنكه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و پاساوه هه‌بێت.
دووه‌م/ ئه‌و بنه‌مایه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كاره‌كه‌یدا پشتی پێ به‌ست. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه ئاماژه به (3) خاڵ ده‌كات، ئه‌وانیش:
1. شه‌فافیه‌ت و پیشه‌یی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێ كران.
2- كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه و ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی دوور له ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن تا ئه‌و كاته‌ی خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان له ده‌ستوه‌ردان و به‌لاڕێدابردن له‌ڕووی سیاسییه‌وه.
3- په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌پێناو گه‌یشتن به باشترین ئه‌نجام.
سێیه‌م/ رێكاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كان: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كان له ژماره‌یه‌ك خاڵدا باسی ئه‌و رێككارانه ده‌كات، كه له كاره‌كانیاندا گرتوویانه‌ته به‌ر، ئه‌وانیش:
أ. له رێكه‌وتی 15/3/2022 لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی شاری هه‌ولێریانكرد و له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك لیژنه و كوتله‌ی په‌رله‌مانی و جێگری پارێزگاری هه‌ولێره‌وه پێشوازییان لێكرا و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی شوێنی مووشه‌كبارانه‌كه‌یان كرد و چاویان به خاوه‌نی ئه‌و خانووه كه‌وت، كه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا كرایه ئامانج و لێكۆڵینه‌وه‌یان له بینایه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه‌ش كرد.
ب. لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌لاكی پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدا و تاوتوێی چۆنیه‌تی و میكانیزمی هێرشكردنه‌كه‌یان كرد و گوێ بۆ هه‌موو ورده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته گیرا.
ت. له رێكه‌وتی 17/3/2022 لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشتكرد و به ئاماده‌بوونی ته‌واوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كوتله په‌رله‌مانییه‌كان و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان شرۆڤه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لی له‌باره‌ی هێرشه‌كه خسته‌ڕوو، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كران، وه‌زیریش وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی به راشكاوانه و شرۆڤه‌ئامێز وه‌ڵامدانه‌وه.
ث. له رێكه‌وتی 28/3/2022 لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه، بریكاری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده و كه‌سایه‌تییه ئه‌منییه‌كانی بانگهێشتكرد، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یان بده‌نه‌وه، وێڕای خستنه‌ڕووی شرۆڤه‌یه‌كی تێر له‌باره‌ی رووداوه‌كه.
چواره‌م/ راستییه‌كان و ئه‌نجامه‌كان: له‌و خاڵه‌شدا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه 5 خاڵی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانیش:
أ) دوای سه‌ردانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كان له شوێنی مووشه‌كبارانه‌كه، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئه‌و خانووه كرا كه كریا ئامانجی هێرشه‌كه و ژماریه‌ك پرسیار ئارسته‌ی كران و دووپاتیكرده‌وه، كه هیچ چالاكییه‌كی گوماناوی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا نه‌كراوه و ئه‌و یه‌كێكه له وه‌به‌رهێنه‌ره عێراقییه‌كان و چه‌ندین چالاكیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه هه‌یه.
ب) دوای پشكنین و گه‌ڕان له شوێنی هێرشه‌كه و بینایه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كانه‌وه، لیژنه‌كه‌یان هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك یان شتێكی گوماناوییان له‌و شوێنه نه‌بینی، كه بوونی ئامێرێك یانیش ته‌ل و ئامێره‌كانی سیخوڕیكردن پشتڕاست بكاته‌وه.
ت) به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها جه‌ختیان كرده‌وه، كه هیچ چالاكییه‌كی هه‌واڵگریی هیچ وڵاتێك له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان نییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان رێگه ناده‌ن خاكی هه‌رێم بۆ هێرشكردن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێك به‌كاربهێندرێت، وێڕای رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره چالاكییانه.
ث) دوای بانگهێشتكردنی بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه و بریكاری ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی عێراقی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منیی، پرسیاری ئه‌وه ئاراسته‌یان كرا، كه هیچ په‌یام، یانیش ئاگاداركردنه‌وه یاخود زانیاری‌یان له‌لایه‌نی ئێرانی پێگه‌یشتووه، كه باس له بوونی بنكه‌ی ئیسرائیلی له پارێزگای هه‌ولێر بكات؟ وه‌ڵامی ئه‌وان بۆ ئه‌م پرسیاره‌یان ئه‌وه‌بوو، كه ئێران له هیچ شتێك ئه‌وانی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
ج) لیژنه‌كه تێبینی بوونی هیچ شتێكی نه‌كردووه، كه ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه ئه‌و خانووه بۆ هێرشكردن یانیش هه‌ر چالاكییه‌كی سیاسی به‌كارهێنرا بێت، كه هی شێخ باز به‌رزنجی، هاووڵاتیی عێراقییه.