بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، سەردانیكردنی راگیراوان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، یەكەم رۆژی جەژن قەدەغەیە و رۆژانی دیكە دەست پێدەكات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان سەردانیكردنی راگیراوان بەم شێوەیەیە "ڕۆژی یەكەمی جەژن تەنها بۆ ڕێوشوێنەكانی مەراسیمی جەژنی ڕەمەزان دەگیرێتە بەر بۆ نێو گرتوخانەكان بۆ نوێژی جەژن و خۆ گۆڕین و ئامادەكردنی خواردنی جەژن بۆ ڕاگیراوان، سەردانیكردن لە ڕۆژی یەكەم بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە "لە ڕۆژی دووەمدا تەنها بۆ ئافرەتانە بە پلە یەك و پلە دوو، سێیەم ڕۆژیش بۆ پیاوانە بە پلە یەك و پلە دوو، لە ڕۆژانی دووەم و سێیەمدا لە كاتژمێر (٨)ی بەیانی دەرگای گرتووخانەكە دەكرێتەوە تا كاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ".