وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات و دەڵێت" هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە".

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت". 

تائێستا ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەمانی پارە لە بانکەکان مووچەی مانگی سێی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.



PM:09:45:01/05/2022